کەجەدەکە-ئە سڵاوی لەو سەدان هەزار کەسەکرد کە گۆڕەپانەکانی نەورۆزیان پڕکردبوو

کەجەدەکە-ئە سڵاوی لەو سەدان هەزار کەسەی فرانکفۆرت، ئەوروپا، ئوسترالیا، کەنەدا و چەندین ناوەندی تری جیهان کرد، کە بە فیداکاری و هۆشمەندیی یەکێتی نەوەتەوەیەوە سەفربەربوون، خەباتیانکرد و گۆڕەپانەکانی نەورۆزییان پڕکرد.

کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی  کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ئاماژەی بەوەدا نەورۆزی ٢٠٢٤ بەشێوەیەکی نایاب و سەربڵندیەوە پیرۆزکرا، لە ڕێگەیی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەوە، سڵاوی لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کە لە ئەوروپا بەشداری پیرۆزباییەکانی نەورۆز بوون کرد.

ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"گەلان لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باکور، باشور و لە دەرەوەی وڵات بە درووشمی 'ئازادی بۆ ڕیبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد' نەورۆزییان پیرۆزکرد. سوپاسی خۆمان بۆ ئەو سەدان هەزار کەسە دەڕەبڕین کە بە جۆش و ئیرادەوە نەورۆزییان پیرۆزکرد.

نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ڕووی  مێژوویەوە بە جۆش و جەماوەرییەوە پیرۆزکرا و هەر وەها لەم قۆناغە مێژوویەدا بوو بە وەڵامێکی باش.

بە سەدان هەزار کەس لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا ئەوەیان پیشاندا، لە بەرامبەر سیاسەتی فاشیزم و قڕکەر بێدەنگ نامێننەوە و هەڵوێستی ئاشکرایان پیشان دا.

کەمپین بە ئامانجی بەشداربوونی ملیۆنان کەس لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە قۆناغی نوێیدا لە ڕێگەی پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە گەل، ئەوروپا، ئوسترالیا و کەنەدا لە ٥٢ ناوەندی جیاواز خۆیان پیشاندا. گەلی کورد لە هەموو شوێنێک لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەیدا لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوون بە یەک دڵ و پەیامی ئاشکرایان بە هەموو کەسێکدا. لە دەرەوەی وڵات، نەورۆز لە هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی بەرفراوان و بە جۆش و خرۆشتر لە هەموو مەیدانەکاندا بەڕێوە دەچوو. سەدان هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگەکان کرد و وتی: "ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ لێرەیە و ئەو ئیرادەیە ببینن". لە هەموو مەیدانەکانی نەورۆزدا سەدان هەزار کەس داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان دەکرد. لە ئیرادەی نەورۆزدا بە ڕوونی بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە کێشەی کورد بەبێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر نابێت. لە کاتی تێپەڕینی بەشداربووان بۆ مەیدانەکانی نەورۆز، هەندێک کەموکوڕی دروست بوو. بەڵێن دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو جۆرە کێشانە زیاتر کار بکەین. لە سایەی ئەو ئیرادە و هێزی سەدان هەزار کەسەوە کە هاتنە لای یەکتر بە دڵنیاییەوە خەباتی ئازادی و سەرکەوتنمان بەدەست دەهێنین. بڕوامان لە هەموو کارەکانمان زیاترە. بەم باوەڕە و هێزەوە کە سەدان هەزار کەسی کۆکردەوە و یەک دڵ و هاودەنگیانی کرد، داوا لە هەمووان دەکەین کە بەرپرسیارانە وەک خەباتکارانی دەم پارتی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا کە لە ٣١ی ئاداردا بەڕێوەدەچێت تێکۆشان بکەن. و هاوڕێکانتان کۆبکەنەوە و پێکەوە بچن بۆ دەنگدان.''