کەنەدا سوپای پاسدارانی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە
کەنەدا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خستە ناو لیستی 'رێکخراوە تیرۆریستیەکان'.
کەنەدا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خستە ناو لیستی 'رێکخراوە تیرۆریستیەکان'.
وەزیری ئاسایشی گشتی دۆمینیک لیبلانک وتی، "حکومەتی ئێمە بریاریدا سوپای پاسداران لە چوارچێوەی یاسای سزادان بخاتە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان".
ئۆتاوا رایگەیاندووە ئێران 'بێرێزی بە مافەکانی مرۆڤ دەکات' و 'دەیەوێت سەقامگیر سیستمی نێونەتەوەیی' تێکبدات.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ بەدواوە لە لیستی ئەمریکادا بووە. بەم بڕیارە کەنەدا دەتوانێت سامانی رێکخراوەکە بلۆک بکات و ئەندامانی دادگایی بکات. هەروەها هەموو کار و باری ئابوری و بازرگانی سەر بە سوپای پاسداران قەدەغکراوە.
حەماس، قاعیدە، حزبوڵا، تاڵیبان، داعش، بۆکۆحەرام و رێکخراوی نەتەوەپەرستی "پراود بۆیز"یش لەناو لیستی ئەو ٨٠ رێکخراوەدان کە کەنەدا وەک لیستی رەشی تیرۆر رایگەیاندووە. هێز یاخود فەیلەقی قودس کە باسکی دەرەوەی سوپای پاسدارانە، پێشتر ناوی چووبووە ئەو لیستەی کەنەداوە.
هـ . ب