کیم جۆنگ ئون هەڕەشە لە کۆریای باشور و ئەمریکا دەکات

بە گوێرەی ئاژانسی کۆریای باکور، کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی لە کۆریایی باکور و ئەمریکا کردوە و وتویەتی گەر کۆریایی باشور و ئەمریکا شەڕدەست پێ بکەن، ئەو دوو دەوڵەتە کۆتاییان دێت.

کیم جۆنگ ئۆن ڕۆژی یەکشەممە لە پیونگ یانگ چاوی بە فەرماندە بەرزەکانی سوپاکەی کەوتوە و وتویەتی: "ئەگەر دوژمن شەڕ و ورژاندنی سەربازی بکات، ئەوە سوپای ئێمە بێ دوودڵی هێزەکانمان سەفەربەر دەکات، بۆ کۆتایپێهێنان بە سوپایی دوژمن ئەوە سوپای ئـێمە دەبێت گورزێکی گران لەوان بدات".

کیم بە هەندێک هەڕەشە سوپای ئەمریکای تاوانبارکرد و لە بەرامبەر کۆریای باشوریش فەرمانی دا کە لە دۆخی ئاوارتەدا چەکی ئەتۆمی و هەموو هێزە جەستەیەکان کۆبکەنەوە.

سەرۆکی کۆریایی باکور ڕایگەیاند ئیتر لەگەڵ کۆریای باشوردا هیچ هەوڵێک بۆ ڕێکەوتن و تێگەشتن نەماوە.