بە دیمەن

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەل ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکات

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەل بە جۆش و خرۆشەوە ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکات. لە کۆبانێش گەل دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان کرد.

ئامادەکاری جەژن

جەژنی ڕەمەزان بۆ گەلی موسڵمان جەژنێکی پیرۆزە. هەموو ساڵێک لە لایەن هەموو موسڵمانی جیهانەوە پیرۆز دەکرێت. بە تایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەوی جەژن و یەکەم ڕۆژی جەژن سەردانی گۆڕستانی شەهیدان دەکرێت و مۆم دادەگیرسێنرێت.

لەم جەژنەدا منداڵان لە کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و چوکڵێت کۆدەکەنەوە. هەروەها جلی نوێ لەبەر دەکەن و دەچنە سەردانی بنەماڵەکان و جەژن وەک ئاهەنگێک پێشوازی لێ دەکەن و دیاری وەردەگرن. لە هەمانکاتدا دراوسێکان کۆدەبنەوە لە پێش ماڵەکانیان و چوکلێت دەدەن بە منداڵان.

گەل هەم لە ڕووی ئەمنێتەوە و هەم لە ڕووی هاوکاریی ماڵیدا، ئامادەکاری دەکەن. گەلی قامیشلۆ بە هاتنی جەژن ڕەمەزان دڵخۆشن و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئاژانسەکەمان باسکرد.

لەوەند شێخموس کە لە ئامادەکاری جەژندایە ئاماژەی بەوەدا جەژنی ئەمساڵ لە ساڵانی پێشتر خۆشترە، چونکە زۆر گۆڕانکاری لەم ساڵادا دروستبوون و یەکێک لەوانە ڕووخانی ئەسەد بوو و گوتی: "هەروەها وەک فرۆشیارێک کارەکانم زۆر باش تێپەڕی. دەتوانم بڵێم مانگی ڕەمەزان بە گشتی بە باشی تێپەڕی. نرخی خواردنەکانی ڕەمەزانیش لە ساڵانی دیکەش باشتر بوو. هیوادارم هەموو بازرگانان نرخی شتەکان هەرزانتر بکەن و گەل هەموو بتوانن بە دڵخۆشیەوە جەژن پیرۆز بکەن."

لە کۆتایی قسەکانییدا لەوەند گوتی: "لە کۆتاییدا دەلێم هیوام ئەوەیە ئارامی بگاتە کۆمەڵگە و هەمووکەسێک بە دڵخۆشییەوە لەسەر خاکی خۆی جەژن پیرۆز بکات."

یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەدا ئەم جەژنە زۆر باش دەبینین و گوتی: "بە ڕووخانی ئەسەد مۆڕاڵمان زۆر بەرز بوو، زۆر دڵخۆشبووین. لە کاتی ڕژێم جەژنمان خۆشنەبوو. لەگەڵ ووخانی رژێم جەژنی ئێمە خۆشبوو. ئێمە جگە لە ئارامی هیچ شتێکی دیکەمان ناوێت، ئێمە گەلێکی ئاشتییخوازین و شەڕمان ناوێت. هەربۆیە پێویستە پێکەوە جەژن بە دڵخۆشییەوە پیرۆز بکەین."

کۆبانێ

دانیشتوانی کۆبانێ ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن و شەهیدانی کۆمەڵکووژی بەرخ بۆتان یاددەکەنەوە.

دایکە سەنا حەسەن محەمەد گوتی: "ئەم جەژنە دەکەین بە بۆنەی سەرکەوتن. ئەم جەژنە بە تایبەت لە شەڕڤانمان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز دەکەین."

هاجەر عوسمان یەکێک لەو ژنانەی لە بازاڕدا ئامادەکاری بۆ جەژن دەکات، ئاماژەی بەوەدا لەبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکووژییەکان لە کۆبانێ، گەل ئەم جەژن بە خەمگینی، هەم بە هیوایی ئاشتی و سەرکەوتن پێشوازی لێ دەکات و دووپاتی کردەوە سەرەرای قەیرانی ئابووریش، ئامادەکارییەکان بۆ جەژن بەردەوامە.

لە کۆتایی قسەکانییدا هاجەر عوسمان جەژنی لە ڕێبەر ئاپۆ، شەڕڤانانی ئازادی و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد.