لە بەلژیکا هێرشی ڕەگەزپەرستانە کرایە سەر کوردان

لە شاری لۆڤنی بەلژیکا، گروپە ڕەگەزپەرستە تورکەکان هێرشیان کردە سەر ئەو بنەماڵە کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە. زۆر کەس خۆیان لە ماڵێکدا پەنا کرد بەڵام ڕەگەزپەرستەکان بە اڵڵەاکبر هێرشیان کردە سەریان.

هێرشی ڕەگەزپەرستانەی تورکەکان

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری لۆڤن دەگەڕانەوە، لەکاتی تێپەڕینیان بەناو شارۆچکەی هیوسدن-زۆڵدەر، لەلایەن سەدان کەسی ڕەگەزپەرستی تورکەوە هێرشیان کرایە سەر.

گروپە ڕەگەزپەرستەکان چەندین ئۆتۆمبێلیان تێکشکاند و هێرشیان کردە سەر دەیان کەس کە لە ماڵێکدا پەنایان گرتبوو. لەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە دیجیتاڵ میدیادا بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت کە ڕەگەزپەرستەکان بە تەکبیر وتنەوە هەوڵی چوونە ناو ماڵەکە دەدەن، بەڵام پۆلیس بە فریا دەکەوێت.

ئەوانەی شایەتی ڕووداوەکە بوون دەڵێن کە ڕەگەزپەرستەکان هەوڵیانداوە نزیکەی ٤٠ کەس کە لە ماڵێکدا خۆیان پەنا دابوو  بسوتێنن. بەپێی زانیارییەکان، خەڵکێکی زۆر بریندار بوون، بەڵام زانیاریی گشتی لە بەر دەست نییە.

گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە دیجیتاڵ میدیادا بڵاوکرایەوە، دەردەکەوێت هەندێک کەسی بریندار لەسەر زەوی کەوتوون، بە زمانی تورکی سووکایەتیی ڕەگەزپەرستانەیان پێدەکرێت.

هەروەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت ئەو گرووپە ڕەگەزپەرستە ئاڵای هەرێمی کوردستانیان سووتاند.

کوردان لە شوێنی دیکەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و کردەوەی ڕەگەزپەرستەکانیان شەرمەزار کرد. ئەو کوردانەی لە ماڵێکدا گیریان خواردبوو ڕزگار کرد.

کوردەکان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان لەو شارە ئەنجامدا و داوای کرد دەستبەجێ هێرشبەرە ڕەگەزپەرستەکان دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن. هەروەها وێنەی بەشێک لە هێرشبەرەکان دەستنیشانکران و لە دیجیتاڵ میدیادا بڵاوکرانەوە.

دوای هێرشەکە، تیمێکی پۆلیس هاتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەلیکۆپتەری پۆلیس بەسەر شارەکەدا کەوتە جووڵە.

ئەوانەی زۆرترین خوێندنەوەیان هەیە