لە بەرلین پێرفۆرمانسی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'ڕێکخرا
ئەندامانی کەوانەی زێڕین و ئەندامانی یەژەکە-ئە لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا پێرفۆرمانسێکیان لە بەرلین پێشکەشکرد.
ئەندامانی کەوانەی زێڕین و ئەندامانی یەژەکە-ئە لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا پێرفۆرمانسێکیان لە بەرلین پێشکەشکرد.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیری ئیمراڵیدایە. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستیپێکردووە، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە نێوان ١٥-٢٢ی حوزەیراندا چالاکی بە ناونیشانی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا لە چەندین جێگە ئەنجام دەدرێت.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کەوانەی زێڕین و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) لە گۆڕەپانی ماریانین پلاتز لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا لە دژی سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی پێرفۆرمانسێکیان پێشکەشکرد.
بەشداربووانی چالاکیەکە بە گۆرانی 'ئامارا' پێرفۆرمانسەکەیان پێشکەشکرد و گۆرانی 'ناوی ئێمە'ی گرووپی ئاوازی چیایان وتەوە.
دوای تەواوبوونی پێرفۆرمانسەکە بڵاوکردنەوەی دیدگاکانی پارادیمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر پارچە کاغەزی بچووک بڵاوکرانەوە بە مەبەستی زیاتر بڵاوکردنەوە و ئاشناکردنی پارادیمەکان لە نێو کۆمەڵگەدا.