لە هانۆڤەر ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە هانۆڤەر ڕێپێوانێکی ١٠ کیلۆمەتری ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە هانۆڤەر ڕێپێوانێکی ١٠ کیلۆمەتری ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستانیان لە هانۆڤەر بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ڕێپێوانیان لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدا.
جەماوەری ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠دا لە Lehine Center Laatzen کۆبوونەوە، لە گۆڕەپانەکەدا بۆ ڕێزلێنانی شەهیدان خولەکێک وەستان. دواتر قسەکردن لەسەر پڕۆسەیی چارەسەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ئامانجی چالاکییەکەیان کرا.
چالاکیکەران لە دوای قسەکان، بە ئاڵای وێنەداری ڕێبەر ئاپۆوە ڕێپێوانیان دەستپێکرد.
لە بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوەی زنیاری بەخشرایەوە و ستران و سروود وترایەوە. لەگەڵ بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا بە وتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن ژیان ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" جۆشی دەدایەوە بە ڕێپێوانەکە.
دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشت جێ مەبەسی خۆی، دۆسییەک ڕادەستی پەڕلەمانی ساکسۆنیا کرا، دواتر ڕێپێوانەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و بە ئەنجامدانی چالاکی کۆتایی بە گردبوونەوەکە هات.