موسا پیرئۆغلۆ: بانگەوازییەکە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە
سیاسەتمەدار موسا پیرئۆغلو بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و دەستنیشانیکرد پەیامەکە بۆ دیالۆگی نوێ و هەنگاونانە.
سیاسەتمەدار موسا پیرئۆغلو بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و دەستنیشانیکرد پەیامەکە بۆ دیالۆگی نوێ و هەنگاونانە.
شاندی ئیمراڵی دوای چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، لە ئەستەنبوڵ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆییان بۆ ڕاگی گشتی بڵاوکردەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەییدا سەرنجی خستەسەر کردنەوەی دەروازە بۆ سیاسەتی دیموکراتیکی و خوشک-برایەتی نێوان کورد و تورک.
سیاسەتمەدار موسا پیرئۆغلۆ لە هەڵسەنگاندی بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "بەراستی ئەم بانگەوازییە بۆ کۆتایهێان بە شتێک نییە. بە پێچەوانەوە بانگەوازیی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە. بەڕێز ئۆجالان لە پەیامەکەییدا سەرنجی خستەسەر شتانێکی زۆر. بەڕێز سری سوورەیا ئۆندەر لەو تێبینەیەیی بڵاوی کردەوە سەرنجی خستەسەر خاڵی گرنگ و هەموو شتێک لەو دەربڕین و وشانەدا شاراوایە. بەراستی 'گەر ئێوە هۆکارەکانی دامەزراندی پەکەکە نەهێڵن، ئەوا پەکەکە بە ئاسانی کۆتایی بەخۆی دێنێت.' بەڵام بەرپرسیارێتی و پەیڕەوکردنی بۆ کۆنگرە جێهێشت. دەبێت دان بە ڕەهەندی سیاسەتی دیموکراتیکی و یاسایی بنرێت. لێرەدا دوو خاڵی گرنگ دەردەکەوێت؛ ئەو شتەی لە ئەستۆی بەڕێز ئۆجالاندا بوو جێبەجێ کرد، ئیدی بەرپرسیارێتێکە دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت. خاڵی دووەمیش بانگەوازییە لە ڕای گشتی کرا و بانگی هاوپشتیکردنە بۆ بونیادنانی مەرجەکانی ئاشتی. هەروەها بانگەوازی لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد بۆ ڕەخساندی هەلومەرجەکانی چەکدانان. بە براوی من بانگەوازی دیالۆگ و هەنگاونانی کرد. گوتنی 'کۆتایهێنانی ڕاستەخۆی پرۆسەکە، کۆتایی بە خۆمان دێنین' لە نێوە ئەمەدا نەبوو."