هاکان تاهماز: پێویستە هەنگاوی سیاسی و یاسایی بنرێت

سەرۆکی وەقفی ئاشتی هاکان تاهماز دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکە گوتی: "بۆ ئەوەی کورد هەست بە یەکسانی بکەن، پێویستە هەنگاوی سیاسی و یاسایی بنرێت. ئیتر بەرپرسیاری لەئەستۆی ئەنقەرەیە".

سەرۆکی وەقفی ئاشتی هاکان تاهماز هەڵسەنگاندنی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بۆ چەکدانان کردووە، گوتی: "پێویستە ئەمە وەک دەرفەتێک ببینرێت. دەرفەتێکی مەزن و بەنرخە. بۆ ئەوەی کورد هەست بە یەکسانی بکات، پێویستە هەنگاوی سیاسی و یاسایی بنرێت. ئیتر بەرپرسیارێتی لەئەستۆی ئەنقەرەیە".

تاهماز تیشکی خستەسەر ناوەڕۆکی پەیامەکە و گوتی: "ئۆجالان پارادایمێکی نوێ پێشکەش دەکات. پێویستە فشار و ستەم دژی کوردان لە دەستووردا کۆتایی بێت. پێویستە تەونی ئاشتی کۆمەڵایەتی بچنرێت. بانگەوازی چەکدانان کرا، بەڵام پرسی هاوڵاتیان بەردەوامە".