لە هۆڵەندا ڕێپێوانێکی درێژخایەن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەست پێدەکات

ئەندامانی تەجەشە و تەکو ژن، ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژە لە زاندامەوە بۆ ئامستردام لە دژی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێدەکەن.

سبەی گەنجانی کورد لە هۆڵەندا دژی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەچنە مەیدانەکان.

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەنجانی شەهید چەکدار جانفەدا، ڕێپێوانی درێژخایەن بە دروشمی "خۆت ڕێکخستن بکە، بەرەو سەفەری ئازادی بەڕێکەوە" دەست پێدەکات. ڕێپێوانەکە لە ٣ی شوبات لە شاری زاندام دەست پێدەکات و لە ٤ی شوبات لە ئامستردام/مۆزەخانە کۆتایی دێت.

ئەنجومەنی گەنجان داوای لە گەنجانی کوردی هۆڵەندا کرد و سەبارەت بە پلانی ڕێپێوانەکە ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە:

ڕۆژی یەکەم: ٣ی شوبات کاتژمێر ١٣:٠٠ ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک زاندام دەست پێدەکات و تا وێستگەی شاری ئامستردام بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی دووەم: ٤ی شوبات کاتژمێر ١٣:٠٠ ڕێپێوانەکە لە بەردەم گۆڕەپانی شاری ئامستردام دەست پێدەکات و لە مۆزەخانە پلین کۆتایی دێت.

ناونیشانی دەستپێکی ڕێپێوانە کە بەم شێوەیەیە: ٢Symon Claezstraat ،  VE Zaandam١٥٠٢