لە هەرێمی ساحل لە ماوەی شەش مانگدا ٢٠٥٧ کەسی مەدەنی کوژراون

راگەیەنرا کە لە هەرێمی ساحل، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم ٢٠٥٧ کەس بەهۆی شەڕەوە کوژراون.

ژمارەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی ساحل کە بەهۆی شەڕەوە دەکوژرێن ساڵ بە ساڵ رووی لە زیادبوونە. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی (Acled) لە سەری ساڵی ٢٠٢٢ەوە تاوەکو ئێستا لە مالی، نیجێر و بورکینافاسۆ، ٢٠٥٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. لەم شەش مانگەی رابردوودا، ژمارەی کوژراوەکان لە ژمارەی کوژراوەکانی ساڵی رابردوو زیاترە.

مانگی حوزەیران لە گوندی داللاساگۆی ناوەندی مالی ١٣٢ هاوڵاتی مەدەنی و لە گوندی سەیتەنگی بورکینافاسۆش ٨٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

مانگی ئایار لە گوندی مادژاری رۆژهەڵاتی بورکینافاسۆ نزیکەی ٥٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران. لە مانگی ئایاردا لە گوندی مورای ناوەندی مالی ٣٠٠ هاوڵاتی لەلایەن سوپاوە کوژران.

بەپێی رێکخراوی Acled، لەو سێ وڵاتەی هەرێمی ساحل، لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ١١ هەزار و ٢٧٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

ف.ق