لە ڕۆما 'کۆنفرانسی ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کرد' دەستپێدەکات

ئەمڕۆ لە ڕۆمای پایتەختەی ئیتالیا 'کۆنفرانسی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری نێونەتەوەیی بۆ پرسی کورد' دەست پێدەکات. زیاد لە ٣٠٠ کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن.

لە ڕۆما 'کۆنفرانسی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری نێونەتەوەی بۆ پرسی کورد' کە کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی ئیتالیا (CGIL) میوانداری دەکات ئەمڕۆ دەست پێدەکات. لە ١٦ وڵاتەوە کە پشتیوانی هەڵمەتەکانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'یان کردووە، زیاتر لە ٣٠٠ کەس وەک نوێنەر بەشدار دەبن.

لە کۆنفرانسەکەدا کە لە لایەن نوسینگەی زانیاری کوردستان و کۆمیتەی هەڵمەتی ئازادی جیهانییەوە ئەنجام دەدرێت، تاوتوێی کاریگەری هەڵمەتەکە دەکرێت. بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ یەکێکە لە بابەتە بنەڕەتییەکانی کۆنفرانسەکە. هەر لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی ئەو هەنگاوانە دەکرێت کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جیهانییدا دەنرێت.

کۆنفرانسەکە بە 'وەرگێڕانی هاوکات' بە زمانەکانی کوردی، ئیتالی، ئیسپانی و ئینگلیزی ڕووماڵ دەکرێت. کۆنفرانسەکە کاتژمێر ١٥:٠٠دا بە کۆنسێت و نمایشێک لەسەر ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ دەست پێدەکات.

کۆنفرنسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەگشی بەرنامەکانی بەم جۆرەیە:

ئەمڕۆ (هەینی)

کاتژمێر ١٥:٠٠ – ١٦:٠٠ پانێڵی دەستپێک

١٦: - ١٨ پانێڵی کۆنفرانس

سبەی ١٢ی نیسان (شەممە)

٠٩:٣٠ – ١١:٠٠ پانێڵ

١١:٢٠ – ١٣:٠٠ پانێڵ ٢

١٤:٣٠ – ١٦:٠٠ پانێڵ ٣

١٦:٣٠ پانێڵی کۆتایی کۆنفرانس.