لە پەرلەمانی بەریتانیا پێشوازی لە نەورۆز کرا
لە پەرلەمانی بەریتانیا پێشوازیی لە نەورۆز کرا و بڕیاردرا کە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
لە پەرلەمانی بەریتانیا پێشوازیی لە نەورۆز کرا و بڕیاردرا کە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا و سەنتەری پێشکەوتنی کورد کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، لە ماڵی چورچیڵ لە پەرلەمانی بەریتانیا پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو. پارتی کرێکاران و پەرلەمانتاری کورد و عەلەوی فریاڵ کلارک دەمیرچی لە میواندارییەک پێشوازی بەڕێوەچوو و هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کەرەموس، لۆرد مۆریس گلاسمان، پەرلەمانتارانی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا (SNP) کریس ستیڤنس، ئەلیسۆن تیولیس، ئالان دۆران، پەرلەمانتارانی پارتی کرێکاران، سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەرپیل کەماڵبای، نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانییەکانیس تێدا بەشداریان کرد.
هەروەها پەرلەمانتارانی دیکە لە پارتە جیاوازەکانەوە، ڕوقا حاق، ژاک لۆپرێستی، مارک ئیستوود، بارۆنێس دی سۆزا، لۆرد کینۆک، مارشا دی کۆردۆڤا، فلۆرانس ئیشالۆمی، جۆن سپێلار، ڤیرێندرا شارما، جێرمی کۆربین، مات وێستەرن، لۆید ڕوسێل-مۆیل، کریسپین بلانت، ئەندریا جێنکینز بەشدارییان لە ئاهەنگی پێشوازی لە نەورۆز کرد.
هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی شاری لەندەن ئان کلارک، سەرۆکی شارەوانی لامبێس کلێر هۆڵاند و زۆرێک لە ئەندامان و بەرپرسانی شارەوانیەکان بەشدارییان لە پێشوازی نەورۆزدا کرد.
لە پێشوازییەکەدا بارودۆخی کورد لە چوار پارچەی کوردستان هەڵسەنگێندرا.
وتار دەرانی مەراسیمەکە نەورۆزیان لە گەلی کورد پیرۆز کرد و سەرنجیان بۆ گوشارەکانی سەر کورد و گرنگی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا.
دوای وتارەکان لە پێشوازییەکە گروپی هونەری شار ئاهەنگیان گێڕا.