لە پەرلەمانی ئەوروپا لێپرسینەوە لە گەندەڵی کرا

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان لەسەر ئەو گەندەڵیانەی وڵاتێکی کەنداو ئەنجامیداوە ٤ کەسی بەلجیکی دەستگیرکراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوی دادوەری فیدڕاڵەوە، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا بە گومانی ئەوەی وڵاتێکی کەنداو لە پەرلەمانی ئەوروپا گەندەڵی کردووە، چوونەتە سەر چەند شوێنێک.

دادوەی ناوی ئەو وڵاتەی کەنداوی ئاشکرا نەکردووە کە لێپرسینەوە لەبارەیەوە دەستیپکرسوە. بەڵام بە گوێرەی رۆژنامەی لێ سۆیری بەلجیکی ئەو وڵاتە قەتەرە.

راگەیەندرا کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا لە ١٦ شوێن گەڕان و پشکنین ئەنجامدراوە، دەست بەسەر کۆمپیوتەر، تەلەفون و پارەدا گیراوە.

دەسەڵاتی دادوەری رایگەیاندووە، ٤ کەس دەستگیرکراون کە یەکێکیان پەرلەمانتاری پێشووی ئەوروپایە.

هـ . ب