لە شاری گۆتبۆرگ هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا

لە شاری گۆتبۆرگی پایتەختی سوید هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا.

لەسەر داوای کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە)، کوردانی شاری گۆتبۆرگ بۆ شەرمەزار کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وینەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوون و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە. چالاکوانان بی ناوبر دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ڕۆژئاوا تەنیا نییە" و "بکوژ ئەردۆغان"یان دەوتەوە.

چالاکوانان بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد و لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر کەر شەرمەزار کرا و داوا کرا کە پشتیوانی لە شۆرشی ڕۆژ ئاوا بکەن.