لە ستراسبۆرگ هێرشی کۆمەڵە نەژادپەرستەکانی سویسرا شەرمەزارکرا

کوردستانیان لە ستراسبۆرگ لە دژی هێرشی کۆمەڵە نەژادپەرستەکانی بەلژیکا کە لە دژی بنەماڵە کوردەکان ئەنجامدرا، ڕژانە گۆڕەپانەکان و وتییان: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەک تەنها بۆ کوردان، بەڵکو مەترسییە بۆ سەر هەموو جیهان."

لە شاری هێسودێن-زۆلدێری بەلژیکا، کۆمەڵەێک نەژادپەرستی تورک، هێرشیان کردە سەر بنەماڵە کوردەکان کە لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەگەڕانەوە. بۆ ئەو مەبەستە کوردان لە سەرانسەری ئەوروپا بە چالاکیەکانیان ئەو هێرشانەیان شەرمەزارکرد.

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە سەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد چالاکیەکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد.

لە چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "فاشیزمی تورک لە کوردستان ڕاوەستێنین" دەوترایەوە.

هەر لە چالاکیەکدا بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی زین هەلانە دێرسیم قسەیکرد و ئاماژەیی بەوەدا هێرشەکانی برۆکسل لە لایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورکەوە پێکهێنراوە. هەلانە دێرسیم لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا پرۆسەی ئاشتی بەبێ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکناهێنرێت و وتی: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە بری چارەسەری دیموکراتیکی، درێژە بە شەڕ دەدەن."

دواتر لە سەر ناوی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد ڤەلی تەکینەر قسەیکرد و باسی لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکانی ٢٠١٣ و ٢٠٢٢ی پاریس کرد، کە لەدژی کوردان ئەنجامدرا. تەکینەر باسی لەوەکرد دەوڵەتانی ئەوروپی لە بەرامبەر فاشیزمی تورک بێدەنگن و وتی: " فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەک تەنها بۆ کوردان، بەڵکو مەترسییە بۆ سەر هەموو جیهان. پێویستە گەلی کورد لە هەموو جێگایەک ڕێکخستەنەکانی بەهیزبکات."

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "کوردستان دەبێتە گۆڕی فاشیزم"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایهات.