لە سویسرا پێشانگایی وێنەی 'زیندانی ئازاد' کرایەوە
پێشانگای وێنەیی بە ناوی 'زیندانی ئازاد' کە لەلایەن کۆمەڵەی وەرین دجلە-فورات پێکهێنرا، تێیدا بەرهەمی سێ هونەرمەندی زیندانیکراوی زیندانیەکانی دەوڵەتی تورک نمایشکران.
پێشانگای وێنەیی بە ناوی 'زیندانی ئازاد' کە لەلایەن کۆمەڵەی وەرین دجلە-فورات پێکهێنرا، تێیدا بەرهەمی سێ هونەرمەندی زیندانیکراوی زیندانیەکانی دەوڵەتی تورک نمایشکران.
لە سویسرا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی وەرین دجلە-فورات پێشانگایەکەی وێنەی بە ناوی 'زیندانی ئازاد' بەڕێوەدەچێت. پێشانگاکە لە هۆڵی ئۆفیسی کیرچەی هەرێمی گاللینت کرایەوە و تا ٢٧ی گوڵان پێشوازی لە هونەردۆستان دەکات.
لە پێشانگاکەدا تابلۆ، کاریکاتێر، هەڵبەست و دەسنووسەکانی هەریەک لە زیندانیانی سیاسی ئاینوور ئەپلی، فەرحان مۆردەنیز و محمەد بۆگاتەکین کە لە چەندین زیندانی تورکیادا زیندانی کراون، نمایش دەکرێن. هەر لە پێشانەگەکەدا سەردانیکەران دەتوانن نامە بنێرن بۆ زیندانییەکان.
کارەکانی ئەم پێشانگایە بە کاری پڕ لەزەحمەتی زیندانیکراوان دروستکراوون و لە لایەن کەسوکاری زیندایکراوانەوە کۆکراونەتەوە.
بڕیارە پشانگاکە تا ٢٧ی گوڵان بەردەوام بێت، وە میوانێکی زۆر سەردانی پێشانگاکە دەکەن.
لەوبارەی پێشانگاکەوە خوشکی یەکێک لە زیندانیکراوان بەناوی بەرچەم مۆردنیزی باسی لەوەکرد بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئازادی هەموو زیندانیان لە کەسێتی ئاینوور ئەپلی، فەرحان مۆردەنیز و محمەد بۆگاتەکیندا پێشانگاکە کراوەتەوە و وتی: "ئامانجانە ببین بە دەنگی زیندانیکراوان. دەمانەوێت ئەوە دەربخەین پشتگیری دەدەینە چالاکی نێرین و ڕاگەیاندی زیندانیان. بەم پێشانگایە دەمانەوێت بڵێین نا بۆ گۆشەگیرکردنی زیندانیان."
هەر لە پێشانگاکەدا کۆنسێرتێکی کورتی میوزیک پێشکەشکرا.