بۆیەکەم جار بە مووشەکی ئەمریکی خاکی رووسیا کرایە ئامانج
لە شەڕی ئوکرانیادا بۆ یەکەمجار بە موشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی خاکی رووسیا بۆردومان کرا. رووسیاش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.
لە شەڕی ئوکرانیادا بۆ یەکەمجار بە موشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی خاکی رووسیا بۆردومان کرا. رووسیاش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.
دوای ئەوەی ئەمریکا رێگەی پێدا، ئوکرانیا بۆ یەکەمجار بە مووشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی خاکی رووسیای بۆردومان کرد. کاربەدەستنای ئەمریکاش بابەتەکەیان پشتڕاست کردەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیاش رایگەیاند، ئوکرانیا بە شەش موشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی بریانسک، ٥ لەو مووشەکانە لەناوبراون. راگەیەندرا کە پارچەکانی مووشەکی شەشم کە گورزی لێدرابوو، لە ناوەندێکی سەربازی بووەتە مایەی ئاگرکەوتنەوە.
لە شەڕی ئوکرانیادا ئەمە یەکەم جارە خاکی رووسیا بە مووشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی بۆردومان بکرێت.
لە بەرامبەر ئەگەری کاردانەی رووسیا، ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە ئوکرانیا داخست. لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، "بە هۆی ئەو زانیارییانەی باس لە ئەگەری بۆردومانی چڕی ئاسمانی دەکەن "باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە شێوەیەکی کاتی داخراوە".