لە تۆرەنتۆ جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا

لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدا بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کورد، تەجەشە و تەڤگەری ژنانی سارا بە جۆشێکی زۆرەوە جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا.

نەورۆزی تۆرەنتۆ

کوردستانی و دۆستەکانیان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدا جەژنی نەورۆزییان پیرۆزکرد.

پیرۆزکردنەکە بە خولەکێکی ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستپێکرد، بە هەزاران کەس بەشداری پیرۆزکردنەکە بوون.

لە پیرۆزکردنەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتیکی تۆرەنتۆ باسی لە گرنگی و واتاداری نەورۆز بۆ گەلی کورد کرد و وتی: "مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە کاوەی ئاسنگەرەوە ڕادەستی مەزڵوم دۆغان و زیلانەکان کراوە و هیچ کاتێک گەشانەوەی ئەو مەشخەڵە ناکوژێتەوە و بووە بە سیمبۆڵی بەرخۆدان و تێکۆشان."

دواتر لە ئاهەنگەکەدا نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قسەکانی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان پیشاندرا.

هەر لە ئاهەنگەکەدا کۆمەڵێک ئەندام پەڕلەمانی کەنەدا لە ڕێگەی دیمەنەوە بەشداری ئاهەنگەبوون و قسە و پەیامی خۆیان بۆ نەورۆز دەربڕی.

هەر لە ئاهەنگەکەدا چەندین هونەرمەند بەشداربوون و بە گۆڤەندەکانیان جۆشیان دا بە پیرۆزکردنەکە.

دواتر گروپی فۆلکلۆری باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چونە سەر ستەیجی ئاهەنگەکە و چالاکیە هونەرییەکانیان پێشکەشکرد.

ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی کوردستان، بمرێ کۆیلایەتی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " بێ سەرۆک ژیان نابێ" بە کۆتایهات.