لە ڤیەننا، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک وتووێژی لەسەر کرا

لە مۆزەخانەی فۆلکلۆری ڤیەننا بە پێشەنگایەتی فەیکۆم و دیفێنت(بەرگری) کوردستان چالاکی وتووێژ سەبارەت بە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوی چەتری کۆمەڵە کوردییەکانی فەیکۆمی نەمسا و دەستپێشخەری بەرگری کوردستان(دیفێنت )، لە ڤیەننا بە ناونیشانی "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک وەک ڕوانگەیەکی چارەسەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" چالاکیی پێشکەشکردنیان بەڕێوە برد. عەلی فرات ئەندامی ئەکادیمیای مۆدێرنیزمی دیموکراتیک میوانی چالاکییە بوو.

لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر تیۆرییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان زانیاری ورد وتووێژی لەسەر کرا، هەروەها دۆزینەوەکانی سەبارەت بە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و "شەڕی جیهانی سێیەم" کە لە دوایی شەڕی ساردەوە بەردەوامە، هەڵسەنگێنران.

دەبێ دەوڵەت نەتەوە تێپەڕێنرێت

عەلی فرات لە چوارچێوەی بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە مۆدێلی دەوڵەت نەتەوە وتی: "لەم چوارچێوەیەدا پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەم مۆدێلە دەبێ بەردەوام بێت یان نوێ بکرێتەوە، دێتە پێشەوە. بە بڕوای عەبدوڵا ئۆجالان، دەبێت دەوڵەت نەتەوە تێپەڕێنرێت، یەکێک لەو فاکتەرانەی هۆکاری 'شەڕی جیهانی سێیەم'ـە، بەدڵنیاییەوە دەوڵەت نەتەوەیە.

ئایا کوردستان هێزی چارەسەری تازەیە؟

فرات لە کۆتایی قسەکانیدا بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە پشتبەستن بە کاریگەرییە ئابووری و ژیۆستراتیژی و پراکتیکیەکان ڕوونکردەوە و وتی: "ناوچەکە بەهۆی مێژووی سەختی و بارودۆخی ئێستایەوە ڕۆڵێکی سەرەکی بە عەبدوڵا ئۆجالان بەخشیوە و وتی، دەوڵەت-نەتەوە زۆرترین کاریگەری وێرانکەری هەبووە و مافی گەلانی بۆ چارەی خۆنووسین لەناوبردووە و بە توندڕەوترین شێوە ئینکاری کردووە، هەروەها لە بارودۆخی ئێستادا ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان کە بەرەو نیولیبرالیزم دەچن، ئەو هێزە ناوخۆییانەی پێداگری لەسەر دۆخی ئێستا دەکەن و ئەو هێزە کۆمەڵایەتیانەی کە دەیانەوێت لە ڕێگەی گۆڕانکارییەوە پڕۆژەی دیموکراتیک بوون بەدیبهێنن، لەناو یەکدا تێکەڵاوبوون.

بەڵام بە گوتەی عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە لە کوردستان دوور کەوتنەوە لە دەوڵەت نەتەوە بەرەوپێش بچێت، دەبێت گەنجان بەتایبەت ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان هەبێت لە بەڕێکخستنی کۆمەڵگاکان."