لە ئەفریقای باشور لە دوو هێرشی چەکداریدا ١٨ کەس کوژران

لە شاری سۆویتۆی نزیک لە جۆهانەسبورگی پایتەختی ئەفریقای باشور، لە باڕێکدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ١٤ کەس کوژران و لە رۆژهەڵاتی وڵاتیش ٤ کەس لە هێرشێکدا کوژران.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەفریقای باشور، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە سۆویتۆ هێرشەکە ئەنجامدراوە.

هێرشەکە لە کاتژمێر ٠٠:٣٠دا ئەنجامدراوە و ١٤ کەس کوژراون.

نازانرێت کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە. پۆلیس باسی ئەوە دەکات کە چەند چەکدارێک لە ناو باڕەکە دەستڕێژیان لە خەڵکەکە کردووە.

ئێوارەئ شەمە لە شاری پیتێرماریتەزبورگی رۆژهەڵاتی وەڵاتیش هێرشی چەکداری ئەنجامدرا.

کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەک بە کارتی هەرێمەکە هێرشەکە ئەنجامدراوە و ٤ کەس کوژراون و ٨ کەسیش بریندار بوون.

ف.ق