لە ئیتاڵیا، ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ

ژنان لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا چالاکیی 'ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ'یان بەڕێوەبرد.

ژنانی گەنجی ئینترناسیۆنالیست لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بە ناونیشانی "ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ" کۆشکێکیان کردەوە. لە کۆشکەکەدا بابەتی هونەری و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش کران.

ژنان سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی-یان شەرمەزار کرد. هەروەها لە پێشانگاکەدا شەڕی جیهانی سێیەم کە ئەمڕۆ تا دێت چڕتر دەبێتەوە و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکان لە چیا ئازادەکانی کوردستان خرایە بەر باس وبەرجەستە کرا.

لە چالاکییەکەدا فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی ژنان ناسێندرا.

هەروەها لە پێشانگای هونەریدا"تیۆری گوڵ"ی عەبدوڵا ئۆجالان و ٥ ڕێبازی ئازادی ژن لە پێشانگاکەدا نمایش کران.