لەماوەی پێنج مانگدا ٥ هەزار و ٤٥ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە

لە دەریای سپی و ئاتڵانتیک لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ـەوە تا ئێستا، ٥ هەزار و ٤٥ پەنابەر کە دەیانویست بگەنە کەناراوەکانی ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕێکخراوی مەدەنی ئیسپانی کامیناندۆ فرۆنتێراس، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ڕۆژانە بەگشتی ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، واتە هەر لە ٤٥ خولەکێکدا پەنابەرێک گیانی لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکانی بەگوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا ئامادەکراون، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان زۆربەی ئەو پەنابەرانە لەکاتی دەربازبوون لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا و دوورگەکانی کەناری گیانیان لەدەستداوە. لەم ڕێگەیەدا ٤ هەزار و ٨٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکان پێشبینی دەکەن ژمارەی گیان لەدەستدانی پەنابەران لەمساڵدا لە ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر بێت، بۆیە داوا دەکەن ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتە بەر.