لەعەرەبستانی سعودیە ١٧٠ کەس لەساڵی ٢٠٢٣دا لەسێدارە دراون

لە عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٠ کەس لەسێدارەدراون. لە کاتێدا ساڵی پار ١٤٧کەس لەسێدارەدرابوون.

کۆتا لەسێدارەدان لە سعودییەی عەرەبی ڕۆژی یەکشەممە ڕویدا. بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، دوکەس لە تابووک، یەک کەس لە ڕیاز و یەکێکی تریش لە جەزانە بەگشتی ٤ هاوڵاتی سعودی حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.

لەتەواوی ساڵی ٢٠٢٣دا بەلایەنی کەمەوە ١٧٠ کەس لەسێدارەدراون. ئاشکراکراوە کە لەناو ئەو ژمارەدا ٣٣ کەسیان "بەشداری کاری تیرۆرستی بوون" و دوو سەربازیش لەبەر 'خیانەتی نیشتیمانی' لەناو حوکمدراواندا هەیە.

بەپێی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، سعودییەی عەرەبی، چین و ئێران لەناو ئەو وڵاتانەدان کەزۆرترین لەسێدارەدانی تێدایە.