نۆرا مەرینۆ: بەرگریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتیەکی مێژووییە

ئەکادیمیستی ژنۆلۆژی ئەنتەرناسیۆنالیست نۆرا مەرینۆ وتی: "بەرگریکرن لە ڕێبەر ئاپۆ بابەتێکی نێونەتەوەییە و بەرپرسیارێتیەکی مێژووییە. ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە".

ئامادەکارییەکان بەردەوامە بۆ ڕێپێوانی درێژی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کە هەموو ساڵێک لە لایەن ڕیکخستنی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستانەوە ئەنجام دەدرێت. لەو چوارچێوەیەدا باسکی ڕێپێوانی ئازادی بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد، لە ٩ی شوباتدا لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دەستپێدەکات. هەروەها لە ١١ی شوباتدا لە شاری بازلی سویسرا بە پێشەنگایەتی ئەنتەرناسیۆنالیستان ڕێپیوان دەستپێدەکات، باسکی سێهەمیش لە ١٥ی شوباتدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ڕێپێوان ئەنجام دەدن و دواتر هەرسێ باسکەکە هەر لەو شارەدا ڕیێپێوانێکی ناوەندی ئەنجام دەدن و لە ١٧ی شوباتدا بۆ ڕێپێوانی بەرفراوانی ناوەندی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئامادەدەبن.

لەبارەیی ئەم چالاکییە هاوبەشانەوە چالاکوانی ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

نۆرا مەرینۆ باسی لەوەکرد لە ١٥ی شوباتدا دەبێت کوردان و ئەنتەرناسیۆنالیستان ببنە یەک دەنگ و پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزارکەن. داوادەکەین گۆشگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بێت. لە ڕێپێوانەکەدا دۆسیە ڕادەستی شارەوانییەکان بکەین و هەروەها کارت بنێرین بۆ ئیمراڵی.

نۆرا ڕایگەیاند نزیکی ٢٠٠ چالاکوانی ئەنتەرناسیۆنالیست بەشداری ڕێپێوانەکان دەبین، کە هەریەیەیان لە وڵاتەکانی خۆماندا لە ناو کار و پیشەی جیاوازدا خەبات دەکەین. لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشە سیاسییەکانی کورد'کرد و وتی: "ئێمە تەنها دۆستی گەلی کورد نین، بەڵکو هاوڕێی کوردانیشین، هاوڕێ کوردەکانمان، پێناسەیەکی لەم جۆرە بۆ پەیوەندی ئێمە و کوردان دروستترە".

'لەو ڕۆژەدا هەموو کەسێک لە کۆڵن ئامادەبێت'

نۆرا مەرینۆ باسی لەوەکرد لە ١٧ی شوباتدا هەرسێ باسکی ڕێپێوانەکە لە کۆڵن بەشداری ڕێپێوانی ناوەندی ببن و وتی: "بۆ ڕێپێوانی ١٧ی شوبات، لە هەرنەتەوەیەک، هەر تەمەن و باوەڕداریەک پێویستە بەشداربین. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە بڕیاڕبدەین، بۆیە دەبێت لەو ڕۆژەدا هەموو کەسێک ئامادەبێت".