نوام چۆمسکی لە ماڵەوە چارەسەرییە پزیشکیەکانی وەردەگرێت

زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی نوام چۆمسکی ڕۆژی سێ شەممە نەخۆشخانەی ساو پاولۆی بەجێهێشت و لە ماڵەوە چارەسەرییەک پزیشکیەکانی وەردەگرێت.

نەخۆشخانەی ساو پاولۆ هەوڵێکی تایبەتی لە ئاژانسی فرانس پرێنس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بیرمەندی ئەمریکی نوام چۆمسکی کە لە نۆخشخانەکەیان چارەسەری وەردەگرت، نەخۆشخانەی جێهێشتوە و لە ماڵی خۆیدا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە لە نەخۆشخانەوە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک زانیاری لە تۆڕە دیجیتاڵییەکانەوە هات کە وا بڵاوکرابووەوە  ئەو ڕۆشنبیرە تەمەن ٩٥ ساڵە کۆچی دوایی کردووە.

ڤالاریا چۆمسکی هاوژینی چۆمسکی بە ئاژانسی فرانس پرێنسی ڕاگەیاندووە هەواڵی مردنی هاوژینەکەی دورە لە ڕاستیەوە.

چۆمسکی کە پشتیوان و دۆستی گەلی کوردە، لە دژی داگیرکارییەکان ئەمریکا لە عێراق و هەرواها پێشتریش دژی جەنگی ڤیتنام وەستایەوە. چۆمسکی لەگەڵ فیدەل کاسترۆی سەرکردەی چەپگەرادا لە ئەمیکای لاتین نزیکایەتی هەیە. ساڵانێکە وەک پرۆفیسۆری بواری زمانناسی لە زانکۆکاندا وانە دەڵێتەوە.