لە شاری ئێدینبورگی سکۆتلاند بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیک لەبەردەم بینای کەی سی سی کە وەک گۆڕەپانی کوردستان ناودێر دەکرێت، نەورۆز پیرۆزکرا.
لە مەراسیمەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە، پەیەدە، کژار هەڵدران. هەر لەو مەراسیمەدا دایکی جاک هۆڵمز کە کوڕەکەی لەناو ریزەکانی یەپەگە شەهیدبوو، پەرلەمانتارانی سکۆتلاند، چالاکوانانی سەندیکایی و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان بەشداربوون.
لە سەر ناوی ناوەندی کۆمەڵەی کوردی ئێدینبورگ وتار پێسکەش کرا و نەورۆز لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم گەلی کورد پیرۆز کرا.
دواتر لەسەر ناوی ئینترناسیۆناڵیستەکان، مەلەکەپە و ژنۆلۆژی وتار پێشکەش کرا و راگەیەندرا" گۆشەگیری تێکدەشکێت، ئۆجالان ئازاد دەبێت".
ئانجی بلانی دایکی شەهید یەپەگە جاک هۆڵمز لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و ئەوەی خستەڕوو، کە بە تێکۆشانی کوڕەکەی سەربەرزە. ئانجی بلانی باسی لەوەکرد، "کوڕەکەم وەک شەهیدی ئینترناسیۆناڵیست بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کردووە. بە تێکۆشانی کوڕەکەم سەربەزم. سەربەرزم بە گەلی کورد، نەورۆز پیرۆز بێت".
پەرلەمانتاری پارتی نەتەوەیی سکۆتلاند جواننا چێریش ئەوەی خستەڕوو کە دڵخۆشە لەبەر ئەوەی لە نەورۆزدا بەشدارە و وتی، "وەک کەسێک کە لە سکۆتلاند داوای سەربەخۆیی دەکەم، پشتیوانی لە تێکۆشانی ئێوە دەردەبڕم. نەورۆز بۆ ئێمە هیوای ئایندەیە. نەورۆز پیرۆز بێت".
دوای وتارەکان گروپەکانی دەنگی ژیان، کۆما چار و یەک، کۆما رۆژئاوا و هونەرمەند مەروان شان چوونە سەر ستەیج و گۆرانیان پێشکەش کرا. دواتر هونەرمەند رۆتیندا یەتکینەریش چووە سەر ستەیج و بە گۆرانیەکانی بەشداری لە ئاهەنگەکەداکرد.
لە پیرۆزباییەکەی نەورۆزدا ژنانی کوردستانی بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە ئامادەبوون.
هـ . ب