نیویورك تایمز: زیندووكردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەبێتە هۆی لاوازیی ئەمریكا لە ئاستی جیهاندا

لەو كاتەوەی روسیا هێرشی كردووەتە سەر ئۆکراینا، نێوەندگەری روسیا لە نێوان ئێران و ئەمریكا بەئەرێنی دەرناكەوێت و وڵامێكی باشیش وەرناگیردرێت.

رۆژنامەی نیویورك تایمزی ئەمریكی لە سەروتارێكی خۆیدا داوای لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كردووە تاوەکو كەشی دونیا لە "گەورەترین قەیرانی ژئۆپۆلیتیكی سەدساڵی بیست و یەكەم"دا تێدەپەڕێت، لەزیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران، كە ناسراوە بە"بەرجام" خۆ بەدوور بگرێت؛ چونكە ئەم بابەتە دەبێتە هۆی لاوازی نیشاندانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی دنیا.

بەگوێرەی نیویورك تایمز لەكاتێكدا روسیا هێرشی كردووەتە سەر ئۆکراینا و نۆرمە دیموكراسیەكان و سیستمی لیبراڵی كردووەتە  ئامانج و لەم كاتەشدا ئەمریكا روسیای كردووەتە نێوەندگیریی خۆی لەگەڵ ئێراندا، روویەكی ئەرێنی نیشان نادرێت و پەیامێكی باش بۆ دۆست و نەیارەەکان نانێردرێت.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامەیە؛ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ناوەكیی لاواز لەگەڵ ئێران، بەمەرجی "پەیوەندیی دۆستایەتیی بێ شەرت و مەرج" كە لەمانگی شوبات لەنێوان سەرۆكی روسیا پووتین و سەرۆكی چین شی جین پینگ واژۆ كرا، تەنیا دەبێتە هۆكارێك و ت بۆ بەهێزكردنی پەیمانی سێ لایەنەی دژ بە دیموكراتیكی نوێ.

نیویورك تایمز دەستنیشانیشی كردووە، رژێمی ئێران هەر لەم مانگەدا بەموشەكی بالیستیكی هێرشی كردە سەر كۆنسولخانەی ئەمریكا لەهەولێر لە باكوری عێراق و لەمانگی کانوونی دووەم لەرێگەی حۆسییەكانی لایەنگێری خۆی ئەبۆ زەبیی كردە ئامانجی موشكی و فرۆكەبێ فرۆكەوانەكانی. بۆیەش ئەگەر بایدن لەم كاتەدا بەدەیان میلیارد دۆلار بداتە رژێمەكەی ئێران، دەبێت دراوسێەكانی ئێران چۆن بیر بكەنەوە؟

ئەم رۆژنامە ئەمریكیە جەختیشی لەسەر ئەوە كردۆتەوە "بەرەنگاری بنەڕەتیی ژئۆپۆلیتیك"، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەم رۆژانەدا رووبەرووی بووەتەوە، ئەوەیە، كە دۆست و دوژمن بەیەك ئاست بیرلەوە دەكەنەوە، كە ئەمریكا "لاواز، پەرش و بڵاو و شێواوە".

رۆژنامەكە ئەوەشی نوسیووە؛ بایدن لەشوێنی زیندووكردنەوەی بەرجام تەنانەت لە رێككەوتنی یەكەمیش خراپترە و پێگەی ئەمریكا لەسەر ئاستی دنیا لاواز دەكات، دەبێت هەڵوێستێكی راستتر و بەهێزتر لەخۆی نیشانبدات.

ژ.ت