پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان پشتگیرییان بۆ دەم پارتی دەربڕی

کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەش و پارتە سیاسیە کوردستانییەکان و کۆمیتەی کاری سەدەی پەیمانی لۆزن، بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیری خۆیان بۆ بەربژێرانی دەم پارتی دەربڕی.

بانگەوازی لە دەزگا کوردستانیەکانەوە

کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەش و پارتە سیاسیە کوردستانییەکان و کۆمیتەی کاری سەدەی پەیمانی لۆزن، ئاماژەییان بەوەدا بۆ هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداری باکوری کوردستان و تورکیا، پشتگیری خۆیان بۆ بەربژێرەکانی دەم پارتی دەربڕن.

ئەو نوێنەرایەتییانەی لە ناوەندی گشتی کەنەکە کۆبوونەوە، بەشێک لە ڕۆژەڤی کارەکانیان پەیوەستبوو بە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی باکوری کوردستان و تورکیا. لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و پشتگیری خۆیان بۆ بەربژێرانی دەم پارتی بۆ هەڵبژارنە خۆجییەکان دەربڕی.

ئەو پارت و ڕێکخراوانەی پشتگیرییان دەربڕییوە بریتین لە:

١- کۆمیسیۆنی کاری دەرەوەی – کەنەکە

٢- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان- یەنەکە

٣- پارتی یەکێتی دیموکراتیک – پەیەدە

٤- بزاڤی گۆڕان

٥- پارتی سۆسیالیست دیموکراتیکی کوردستان

٦- پارتی ئیسلامی کوردستان

٧- کۆما جڤاتێن دیموکراتیک – کەجەدە ئەوروپا

٨- پارتی کۆمەنیستی کوردستان

٩- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

١٠- کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان

١١- تەڤگەری ژنانی کوردستان-ئەوروپا

١٢- فیردراسیۆنی ئێزیدیانی کوردستان

١٣- یەکێتی سوریانانی ئەوروپا

١٤- پارتی یەکێتی سوریانی – ڕۆژئاڤا

١٥- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پەژاک

١٦- پارتی چەپی کورد – سوریا

١٧- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٨- حزبی ئایندەی کوردستان

١٩- نوێنەرایەتی (هەدەپە) لە ئەوروپا

٢٠- پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا

٢١- ئەڤگەری ئازادی کوردستان

٢٢- پارتی سەوزی کوردستان – ئەوروپا

٢٣- ئینستیتۆی کورد لە برۆکسل

٢٤- ڕێکخراوی دیموکراتیکی یاراسان

٢٥- پارتی یەکێتی نیشتیمانی ئازاد – ڕۆژئاڤا

٢٦- تەڤگەری نوژینی کوردستان – ڕۆژئاڤا

٢٧- مەجلیسی شەنگال – دەرەوەی وڵات

٢٨- ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال

٢٩- پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کورد لە سوریا

٣٠- پارتی دیموکراتیکی کورد لە سوریا