پۆل کارڤانا: عەبدوڵا ئۆجالان هیوایە

یەک لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی ئاشتی مارتین مەک گینس (مارتین مەک گینس پیس فاوندیشن) پۆل کاراڤانا رایگەیاند، مێشکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیندانی نەکراوە و وتی، "بە نوسین و تیۆریەکانی خۆی رێبەرایەتی دەکات. دەبێتە هیوا".

پۆل کارڤانا کە وەک راوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی باکوری ئیرلەندا کاردەکات، رایگەیاند، "زیندان لە مێشکی مرۆڤدایە" و بەم جۆرە بەردەوام بوو، "ئەگەر لە مێشکدا زیندانی و بەندکراوبن، ئەو کاتە ئێوە زیندانین. ئاشکرایە کە مێشکی عەبدوڵا ئۆجالان زیندانیکراو نییە. ئەو بەرنامەیەکی سیاسی دەخاتەڕوو.

پۆل کارڤانا دوای ١٩٨١ زیندانی کرا و ٥ جار سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەهۆی رێککەوتنی نێوان کۆماری ئیرلەندا و شانشینی یەکگرتوو کە ١٠ی نیسانی ١٩٩٨ واژۆکرا و وەک رێککەوتنی "هەینی پیرۆز" دەناسرا، ئازاد کرا. پۆل کارڤانا ئەوەی خستەڕو کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە بە شێوەیەکی جەستەیی لە ئیمراڵی زیندانیە و وتی، " ئەزمونی هەموو کەس لە زیندان جیاوازە. من دەمگوت، زیندان لە مێشکی مرۆڤەکاندایە. ئەگەر مێشکتان زیندانی بێت، ئێوەش زیندانین. ئاشکرایە کە مێشکی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان نییە. بەرنامە سیاسیەکەی ئەمە بە روونی نیشان دەدات. بەرنامەیەکی سیاسی کە مرۆڤەکان پەسەندی دەکەن. ئەمە لە رادەبەدەر گرنگە".

لە ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەترسن

پۆل کارڤانا ئاماژەی بەوەکرد، کە سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردندا زۆر دابەزیوە، هەوڵەکانیشی لە وان لەسایەی بەرخودنای گەل لەبارچوون و وتی، "رەنگە وەک سەرکەوتنێکی بچووک ببینرێت، بەڵام هەر سەرکەوتنێکی بچووک هەنگاوێکە بەرەو شکستدانی ئەردۆغان. رێبەری گەلی کورد لە زینداندایە،بەڵام مێشکی ئەو لە زیندان نییە. بە نوسینەکانی، بە تیۆریەکانی هێشتا بەردەوامە لە رێبەرایەتی کردن. تا زیندووبێت لێی دەترسن. بەهۆی ئەندێشەکانیەوە ئەویان گرت. ئەوەی زۆر لێی دەترسن بیرکردنەوە و ئەندێشەکانیەتی، بەڵام لەئێستادا ئەندێشەکانی نوێنەرایەتی گۆڕانکاری دەکات. وەک ئەوەی لە هەڵبژاردندا بینرا. بۆ مرۆڤەکان دەبێتە مایەی هیوا. لە زیندانیش دەبێتە هیوا. بە بڕوای من هیج شتێک وەک هیوا بوونی نییە. هیچ شتێک لە هیوا بەهێزتر نییە".

دەزانێت چی دەوێت

پۆل کارڤانا ئەوەی خستەڕوو، کە عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردەیەکی نەتەوەییە، خاوەن ئەزمونێکی دیدار و دانوستانی ئاشتیە و وتی، "لە پرۆسەکانی دانوستان تێدەگات، دەزانێت چی دەوێت. دەزانێت ئەو ئەنجامانەی بەدەستیان دەهێنێت چییە و چۆن دەتوانێت بیگەیەنێتە ئەو ئاستە. ئەمە بە ئاسانی بەدی نایات. رێگەکانی بەرەو دانوستان، لە کۆتایی کۆتاییدا دەتوانێت بڕیار بدات، بەڵام ئەو هێڵێکی دیاریکردووە. ئەوانەی رێچکەی ئەوان گرتووەتەبەر بەوە دەزانن. بەخۆیان دەڵێن، ئەگەر عەبدوڵا ئۆجالان بووایە چی دەکرد؟ یانی ئەوە دیاری دەکات. ئەو نەوەی نوێش بەڕێوەدەبات، ئەو پێشەنگایەتی لە نەوەی نوێش دەکات، تا ئازادی بێتەدی پێشەنگایەتی نەوەکانی داهاتوو دەکات".

هـ . ب