قوربانیانی بومەلەرزەکە لە بەرلین یادکرانەوە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، یادی قوربانیانی بومەلەرزەکەی مەرەش کرایەوە.

بە پێشەنگایەتی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا)، فیدراسیۆنی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی مەرەش (ماردیف) و ژنانی عەلەوی دیموکراتیک، بە شێوەیەکی جەماوەری لە براندەنبوەگەر تۆر کۆبوونەوە، یادی ئەو کەسایەن کردەوە کە لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ی مەرەشدا گینان لە دەستدابوو.

سەرەتایی چالاکیەکە بە مۆم دگیرساندن دەستپێکرد. دواتر عەلی کۆچەک باسی لەوەکرد؛ ئەوە بوومەلەرزەکە نەبوو، بەڵکو بازرگان و شارەوانییە چاوبرسییەکان بوون، بوون بە هۆکاری گیان لە دەستدان و بە قوربانینبوونی ئەو ڕێژە زۆرەی مرۆڤ.

هەرەوەها ئاماژە بەوەدرا، ڕژێمی کرێخۆرەی ئاکەپە-مەهەپە بوون بە هۆکاری گیان لەدەستدانی مرۆڤ و وتیان: "دوای بومەلەرزەکە ئاستەنگ بۆ هاوکاری قوربانیان دروست دەکرا، شوناس و باوەڕیی گەلانی هەرێمەکە ڕوبەڕوی عەقڵتی کۆمەڵکوژی دەوڵەت بوویەوە. سیاسەتی کۆمەڵکوژی بە ئێستاشەوە بەردەوامە".

پیر جەمال لە نەوەی سینەمیلیۆ‌‌‌غلۆ باسی لەوەکرد بە ئێستاشەوە لە هەرێمەکانی بوومەلەرزەکە بەردەوامە و ڕوونە کێ هۆکاری ئەم کێشانەیە.