روسیا گەورەترین ویستگەی ئەتۆمی ئەوروپای کۆنتڕۆڵ کرد

هێزەکانی روسیا گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپایان لە شاری زاپۆرژیای ئوکراینا کۆنتڕۆڵ کرد.

بەرپرسانی ئوکراینا رایانگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرژیا لەلایەن هێزەکانی روسیاوە داگیرکراوە. تیمەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، بلۆکی وزە کۆنتڕۆڵ دەکەن و بۆ ئاسایشێ کارگەکە، گۆڕانکاری تەکنیکی ئەنجامدراوە و کارگەکە کار دەکات."

وێستگەکە لە باشوری رۆژهەڵاتی کیفە. بەر لەوەی وێستگەکە بکەوێتە دەستی هێزەکانی روسیا، هێرشی ئاسمانی لەدژی وێستگەکە ئەنجامدرابوو و لە ویستگەکە ئاگر کەوتەوە. کیف حکومەتی روسیا بە تیرۆری ئەتۆمی تاوانبار دەکات.

هێرشی سەربازی روسیا ٢٤ی شوبات لەدژی ئوکراینا دەستیپێکرد. لایەنەکانی شەڕ رۆژی پێنجشەممە لە سەر سنوری بیلاروسیا کۆبونەوە. بەپێی بەرپرسانی ئوکراینا، باسی ڕێرەوێکی مرۆیی بۆ چوونەدەرەوەی خەڵکی مەدەنی لە ئوکراینا کراوە.

ئیمانوێڵ ماکرۆن لەگەڵ پوتین و زیلینسکی قسەی کردبوو و دواتر رایگەیاند، خراپترین دۆخ بەڕێوەیە. پوتین رایگەیاندبوو، ئەوان بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکە دەدەن. ماکرۆن باسی ئەوەشی کردبوو کە ئامانجی روسیا کۆنتڕۆڵکردنی هەموو ئوکراینایە.

ف.ق