شاندێکی شەنگالی لە بەرلین چاوپێکەوتنی ئەنجامدا

شاندێکی شەنگالی بە پێشەنگایەتی سوعاد موراد خەلەف، لە بەرلین لەگەڵ پەرلەمانتاراندا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شاندێکی ئێزیدی بە سەرکردایەتی سوعاد موراد خەلەف بە ناوی هێزەکانی شەنگالەوە لەگەڵ ئەندام پەرلەمانانی ئەو وڵاتەدا چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

شاندەکە بە پشتیوانی ماڵی ئێزیدییەکانی بەرلین و ئەنجومەنی بنەوش ئەدەسە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسەکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا لە بارەی ڕەوشی شەنگال، مەترسی هێرشەکان لەسەر شەنگال، ڕەوشی دیپۆرتکردنەوەی ئێزیدییەکان و ڕەوشی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ئەڵمانیا گفتوگۆکرا.