شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە ٧ی تەمموز ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆدەبێتەوە.
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە ٧ی تەمموز ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆدەبێتەوە.
ڕاگەیاندرا کە ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و مەدحەد سانجار ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠لە کۆشکی سەرۆککۆمار ئەنجام دەدرێت.
شاندی ئیمراڵی پێش سەردانەکە ئەردۆگان، لەگەڵ هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای ئۆغوللاری کۆدەبنەوە.