سعودیە لە بارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە هۆشداری دەدات
عەرەبستانی سعودیە پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە هۆشداری دەدات بەو کەسانەی کە بۆ بە جێگەیاندنی حەج دەچنە مەککە.
عەرەبستانی سعودیە پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە هۆشداری دەدات بەو کەسانەی کە بۆ بە جێگەیاندنی حەج دەچنە مەککە.
زیارەتکردنی حاجییان بۆ وڵاتی سعودیە بۆ بەجێگەیاندی حەج، یەكێکە لە گەورەترین کۆبوونەوە ئاینییەکان لە جیهاندا. لەمساڵیشدا ئەو کۆبوونەوە ئایینەیە لە کاتێکدایە کە پلەکانی گەرما لەو وڵاتدا زۆر بەرزبووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی چەندین قوربانی لێبکەوێتەوە.
پەیوەست بەو ڕووداوانەوە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند تەنها لە ڕۆژی یەکشەممەی لەکاتی بەجێگەیاندی کۆتای حەجی گەورەدا زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٠٠ ڕوودانی "لە هۆشخۆچوون بە هۆی گەرماوە" تۆمارکراوە.
بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاندووە: "پێویستە ڕیگەوشوێنی پێویست لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمدا بگیرێتەبەر، وە حاجییان لە کاتی گەرمایی زۆردا دەرنەچنە دەرەوە، یاخود چەتر بەکاربهێنن بۆ خۆپاراستن لە ڕوودانی نەخوازراو بە هۆی بەرزی پلەی گەرماوە."
لەلایەکی دیکەوە، کەشناسی سعودیە ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە مەککە گەیشتووەتە ٥١،٨پلە.