سی و یەکەمین پێشبڕکێی چیرۆک و شیعری حوسێن چەلێبی لە ١٢ی تەشرینی یەکەم لە بەرلین بەڕێوەدەچێت.

ئامادەکارییەکان بۆ پێشبڕکێی ٣١ـەمین چیرۆک و شیعری حوسێن چەلێبی کە ئەمساڵ لە ١٢ی تشرینی یەکەم لە بەرلین بەڕێوەدەچێت دەستیپێکردووە.

حوسێن چەلەبی

پێشبڕکێی چیرۆک و شیعری حوسێن چەلێبی لە ساڵی ١٩٩٣ەوە بە شێوەیەکی نەریتی بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵ بە پێشەنگایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان (YXK) و یەکێتی ژنانی خوێندکاری کوردستان (JXK) بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی ئامادەکارییەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای بەشداریکردنی لە پێشبڕکێکەدا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی لێژنەی ئامادەکاریدا هاتووە، "بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە ٣١ـەمین پێشبڕکێی ئەدەبی حوسێن چەلێبی، کە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەرلین بەڕێوەدەچێت. ماوەی سی ساڵە، بەڕێگەی ئەم پێشبڕکێەوە ڕێزی خۆمان بۆ میراتی حوسێن چەلێبی، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی خوێندکاری کوردە لە ئەوروپا و یەکێکە لە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کورد لە ئەڵمانیا، دادەنین. بە ئیرادەوە بووە پێشەنگی چالاکییە ڕۆشنبیری و سیاسییەکانی چەندین نەوەی ڕەوەندی کوردی، لەم پێشبڕکییە ئەدەبییە دەتوانن شیعر و چیرۆکەکانتان بە زمانی ئەڵمانی، کوردی، کورمانچی، سۆرانی، کورمانجکی (زازاکی) یان بە تورکی بنووسن و تێدا بەشداری بکەن.

بەرهەمەکان لە ماڵەوە، قوتابخانە، زانکۆ، یان لە زیندانەکانی ئەڵمانیا یان کوردستان بنووسنەوە و تا ٥ی ئاب بەرهەمەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بنێرە بۆ ئەم ناونیشانانە.

[email protected]

یان بەرهەمەکانتان بنێرە بۆ ئەم ناونیشانە:

Ferat Koçak
Schierker Straße 26, 12051 Berlin"