سەیەکەپە: بۆ سوریایەکی دیموکراتیک لە ٤ی کانوونی دووەم لە ستراسبۆرگ کۆدەبینەوە

ڕێکخستنی ئەوروپای پارتی نوێکردنەوەی سۆسیالیست (سەیەکەپە) لە دژی هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان و مەسێحیەکان لە سوریا کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند: " بۆ سوریایەکی دیموکراتیک لە ٤ی کانوونی دووەم لە ستراسبۆرگ دەبین".

ڕێکخستنی ئەوروپای پارتی نوێکردنەوەی سۆسیالیست (سەیەکەپە) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاندووە، "دەستەی تەحریر شام (HTS) کە هاوپەیمانی ڕێکخراوە جیهادییەکانە بە پشتیوانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و تورکیا، دەستیان بەسەر دەسەڵاتی سوریادا گرت و توندوتیژی، تاڵانکاری و کۆمەڵکوژی دژی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە لەگەڵ ئەوان هاوبیر نین دەست پێکردووە. لەم هێرشانەدا کە بە تایبەتی کۆمەڵگاکانی عەلەوی و مەسێحی عەرەبی و چین و توێژە عەلمانیەکان بە ئامانج دەگیردرێن، کەسانێکی زۆر بەبێ لێپرسینەوە و دادپەروەری دەڕفێنن و دواتر دەکوژرێن، هەروەها شوێنە پیرۆزەکان، خانوو و کارگەکانی سەر بە ئەم کەمینانە وێران و تاڵان دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیردریت."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ "لە لازقیە، حومس و تەرتوس گەلی عەلەوی لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکان ناڕەازیەتیان نیشاندا و ڕژانە سەر شەقامەکان و بە شێوەیەکی دیموکراسیانە هەڵوێستیان بەرزکردەوە. بەڵام هێزە چەکدارەکانی HTS دەستڕێژیان لە جەماوەر کرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی مەترسی کۆمەڵکوژی پەرە بستێنێ.

لە دژی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان، مەسێحی، دروزی، سریانی، ئاشووری، کورد، ژن و چین و توێژە عەلمانیەکانی کۆمەڵگەی سوریا، داوا لە ڕای گشتی ئەورووپا دەکەین  دەست بەکار بن.

فیدراسیۆنی یەکێتیەکانی عەلەوییەکانی ئەوروپا و فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی عەرەبی ئەوروپا لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ کاتژمێر ١١:٠٠ی  لە شاری ستراسبۆرگ بەیاننامەیەکی جەماوەری ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن. هەروەها وەک ڕێکخستنی  سەیەکەپە ئێمەش بەشداری بەیاننامە جەماوەرییەکە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک بکەونە هەوڵدانەوە.