تەجەشە، داوای بەشداری لە خۆپئشاندانی برۆکسل کرد

تەجەشە، بەرامبەر بە هێرشی ڕەگەزپەرستی لە بەلژیکا ناڕەزایەتی نیشاندا و داوای لەگەنجان کرد کە خۆیان لە هێرشی فاشیستان بپارێزن و نەکەونە دای ئاژاوەگێڕییەوە وهەروەها داوای بەشداری لە خۆپئشاندانی برۆکسل کرد.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) سەبارەت بە هێرشی ڕەگەزپەرستانە کە لە بەلژیکا دژی کوردان لە کاتی گەڕانەوەیان لە نەورۆز ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٦ کورد بە سەختی بریندار بوون، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورک لە ڕێگای هێرشی فاشیستیی چەتە ڕەگەزپەرستەکانیەوە لە بەلژیکا  ٦ کەس لە گەلەکەمانی بریندار کرد و ویستی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزمان بسوتێنێت. نەورۆز بە مزگێنی چەکی دژە درۆنی گەریلاکان لە هەموو شوێنێک پیرۆز کرا و لە هەموو گۆشەوکەناری جیهان ئاهەنگیان بۆ گێڕا، ملیۆنان کورد بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەتەوەیی و حەماسەتی نەورۆزەوە لە دەوری یەک کۆبوونەوە، دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەو سەرکەوتنەی گەریلا تێکچوو و لە ناوەندی ئەوروپا دەستی بە تیرۆری فاشیستانە کرد، گەنجانی وڵاتپارێزی کورد لە هەر شوێنێک بن پێویستە خۆیان لە هێرشی فاشیستی بپارێزن، بەبێ ئەوەی بکەونە داوی ئاژاوە گێڕییەوە و لە بەرامبەری هەر جۆرە هێرشێکدا ئامادەییان هەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوان بە بەرفراوان کردنی تێکۆشان و بەرگریکردن لە خۆیان وڵامی هێرشە ئاژاوەگێڕییەکان دەدەنەوە.

تەجەشە، داوای لە هەموو کوردان کرد کە لە ٢٥ی ئادار کاتژمێر ١٢:٠٠ لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بەشداریی خۆپیشاندان بن.