تەقینەوە لە ئەفغانستان: لانیکەم ٧ کەس کوژران

لە شاری مەزار شەریفی باکوری ئەفغانستان لە دژی کارمەندانی کۆمپانیایەکی نەوت هێرش ئەنجامدرا و لانیکەم ٧ کەس کوژراون.

هێرشەکە رۆژی سێشەممە ئەنجامدرا. کاربەدەستانی پۆلیس لە ویلایەتی بەلخ باسیان لەوەکرد کە لە دژی پاسێک کە کارمەندانی کۆمپانیایەکی نەوتی تێدابوون بە بۆمب هێرش ئەنجامدراوە.

راگەیەندرا کە کارمەندانی کۆمپانیای هایراتان پێترۆلیۆم دەچوون بۆ نوسینگەکەیان، بۆمبێک کە لە قەراغی جادەکە دانرابوو پێیاندا تەقیوەتەوە. لە ئەنجامدا ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ کەسیش برینداربوون.

تالیبان دەڵێت کە لە ئابی ٢٠٢١ەوە کاتێک گەڕاونەتەوە بۆ سەر دەسەڵات تا ئێستا دۆخی ئاسایش لە وڵاتەکە باشتر بووە، بەڵام سەرباری ئەوەش زۆر جار بە بۆمب هێرش ئەنجامدراون.

داعش بەرپرسیارێتی بەشێکی زۆری هێرشەکان لە ئەفغانستان دەگرێتە ئەستۆ. لە دوایین نمونەدا لە تشرینی دووەمدا لە شاری ئایباک لە باکوری ئەو وڵاتە، لە هێرشێکدا کە لە دژی خوێندگەیەکی فێربوونی قورئان کرابوو ١٩ کەس گیانیان لەدەستدابوو و ٢٤ کەسیش بریندارببوون. زۆرینەی قوربانییەکان خوێندکاربوون.

هـ . ب