تەقینەوەیەک لە ئێران لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی ڕویدا

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی ئێران، ڕۆژی چوارشەمە لە نزیک گۆڕی ژەنڕاڵ قاسم سولەیمانی ڕویداوە و بەلایەنی کەمەوە ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی ئێران بەناوی تاسنیم ڕایگەیاند کە ١٧٠ کەس لەتەقینەوەکەدا برینداربون. هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا دوو تەقینەوە ڕویداوە.

ڕاگەیەندرا کە تەقینەوەکە لەکاتی مەراسیمی یادکردنەوەی فەرماندەی پێشوی سوپای قودس، قاسم سولەیمانی ڕویداوە، هۆکاری تەقینەوەکە هەتا ئێستا نازانرێت.

قاسم سولەیمانی لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدادی پایتەختی عێراق کوژا.