تیرۆرکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرا
تیرۆرکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە چالاکیەک لە ئەسینا شەرمەزارکرا و پەیامی تێکۆشان لە دژی کۆمەڵکوژی راگەیەندرا.
تیرۆرکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە چالاکیەک لە ئەسینا شەرمەزارکرا و پەیامی تێکۆشان لە دژی کۆمەڵکوژی راگەیەندرا.
کوردستانیان و دۆستانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کولتوریی دیموکراتیکی کوردستان لە گۆڕەپانی سینتاگما لە بەرامبەر پەرلەمانی یۆنان کۆبوونەوە و تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و تیرۆرکردنی مەدەنیەکانیان لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەرمەزارکرد.
لە چالاکیەکەدا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی شەهیدانی هێرشەکانی ئەم دواییە بەرزکرانەوە و لەلایەن ناوەندی کولتوریی دیموکراتیکی کوردستان، دەستپێشخەری رابون لە پێناو رۆژئاوا و کۆمیتەی ژنانەوە پەیام خوێندرایەوە.
عیسمەت ئاکورت بە نوێنەرایەتی لە ناوەندی کولتوری قسەی کرد و وتی، "دوژمن بۆ ئەوەی بەرامبەر بە گەلی کورد قڕکردن جێبەجێ بکات و بزوتنەوەی ئازادی پاکتاو بکات، هەموو شتێک دەکات. لەپێناو ئەو هێرشە قڕکردنیەدا هەوڵە دیپلۆماسیەکانی دەخاتەگەڕ. لەو قۆناغانەی گێژاو و ئاژاوەدا کورد دەستکەوتی دەبێت. وەک چۆن دوای گێژاو و تەنگەژەکان لە رۆژئاوا و باشور گەلی کورد قەوارەی بە دەستهێنا، هەمان دۆخ بۆ باکور و رۆژهەڵاتیش راستە. ئێمە دەتوانین دەوڵەتی تورکی قڕکەر و دیمکتاتۆری ئەردۆغان بڕوخێنین. ئەوەش بە یەکگرتوویی مسۆگەر دەبێت. دەبێت ئێمە لە بەرامبەر داگیرکەران، خائینان و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی هەڵوێستی روونمان هەبێت.
ئاکورت لە قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دادگای مافەکانی مرۆڤدا هەڵدەسەنگێندرێت و داوای کرد تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکە بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ بێ وەستان و بێ وچان چالاکی ئەنجام بدرێت.