یادی ٣٠ ساڵەی بزووتنەوەی زاپاتیستا بەڕێوەچوو

سەدان کەس لە شاری چیاپاس بۆ یادی سی ساڵەی بزووتنەوەی زاپاتیستا کۆبوونەوە.

بزووتنەوەی زاپاتیستەکان بە یادی سی ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی زاپاتیستەکان پێیان نایە ناو ساڵی ٢٠٢٤ـــەوە.

مەراسیمی پیرۆزبایی لە نێوان ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ هەتا ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە شاری چیاپاس (ئەو هەرێمەی زاپاتیستەکان تێیدا دەژین) بەڕێوەچوو. هەروەها بە سەدان کەس، نوێنەری دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بەشدارییان لە پیرۆزباییەکە کرد.

فەرماندەیی زاپاتیستەکان بە بەرنامەیەکی کەلتووری یادی سیهەمین ساڵەی بزووتنەوەی زاپاتیستەکانی پیرۆز کرد.

لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا، ڕێکخستنی ئینتەرناسیۆنالیست(IDK) و ڕێکخستنی ک،گ. و تێکۆشەری ئینتەرناسیۆنالیست میشل پریسر(باگەر نوژیان) کە لە شۆڕشی کوردستاند شەهید ببوون بە بیر هێنرانەوە، لە مەراسیمەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرا. ئاهەنگەکە بە سەما کردن و شادی گێڕان کۆتایی هات.