دیدەر رێندیرس کۆمسیاری دادوەری بە نوێنەرایەتی جۆزێپ بۆریل لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری جێگری وەزیری بەرگری پێشوویان ئیدانە دەکەن و داوای لەدەسەڵاتدارانی ئێران کرد، سزای لەسێدارەدان هەڵبگرن.
عەلی ڕەزا ئەکبەری هەم هاوڵاتی ئێرانی و هەم هاوڵاتی بەریتانی بوو و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە سێدارە درا.
رێندیرس ڕاشیگەیاند، هێشتا بارودۆخی ناوخۆی ئێران مەترسیدارە و وتی: "لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ڕووداوەکان لە ئێران، هەموو ئەو بژاردەکان لەسەر مێزن".
رێندیرس باسی لەوەشکرد، خۆی بۆ خوی ڕاستەوخۆ چاودێریی دۆسیەی ئێران دەکات و وتی: "ئەنجومەنەکە ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و هەموو بژاردەکانی دیکە بەرامبەر بە ئێران هەڵدەسەنگێنێت".
ژ.ت