یەکینەکانی شەهید هارون چالاکی نوێیان ئەنجامدا
یەکینە ئاسمانییەکانی قەسەدە ٢ پانزەر و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە گوندەواری مەنبەج و بەنداوی تشرین تێک شکاند.
یەکینە ئاسمانییەکانی قەسەدە ٢ پانزەر و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە گوندەواری مەنبەج و بەنداوی تشرین تێک شکاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دیمەنی نوێی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی دژی ئۆتۆمبیل و پانزەری چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت یەکینەکانی شەهید هارون تایبەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ٢ پانزەر و و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج تێک دەشکێنن.
جێگەی بیرخستنەوەیە، لە سەرەتای کانوونی یەکەمەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەت بۆ سەر هەرێمەکانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج زیاتر کردووە.