ئەڵمانیا نیگەرانە کە بە تەواوی رووسیا غازی لەسەر ببڕێت

ئەڵمانیا نیگەرانە لەوەی کە رووسیا هێڵی غازی یەکی باکوری لەسەر ببڕێت.

لە رۆژی دووشەمەوە هێڵی غازی یەکی باکوور غازی لەسەر ببڕێت.

هێڵەکە کە هەزار و ٢٢٠ کیلۆمەتر درێژە، هەموو ساڵێک بە باشی کۆنتڕۆڵ دەکرێت، پاکدەکرێتەوە و نۆژەندەکرێتەوە. بۆیەش غازەکە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٤ رۆژ دەبڕدرێت. بەڵام ئەڵمانیا نیگەرانە لەوەی ئەمساڵ غازەکە بە تەواوی ببڕن.

ڕۆبێیرت هەبیک وەزیری ئابوری ئەڵمانیا لەم بارەیەوە بۆ میدیاکانی ئەڵمانی قسەی کرد و وتی، " هەموو ئەگەرێک هەیە. نازانریت غازەکە دێت یان نایەت. پێویستە خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە بکەین و بۆ چارەسەریش هەرچیەکمان لە دەست دێت، پێویستە بیکەین."

لەم چوارچێوەیەدا ئەڵمانیا پلان بۆ دۆخی نائاسایی ئامادە دەکات. لەو رۆژەوەی کە شەڕی ئۆکراینا و روسیا دەستیپێکردووە، ئەڵمانیا دەیەوێت غازی دیکە بە دەست بهێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە رووسیا رزگار بکات.

رۆژی هەینی پەرلەمانی هەینی قبوڵی کرد کە کانەکانی خەڵۆز سەرلەنوێ کار بکەنەوە.

ف.ق