ئەمریکا: ١٠ درۆنی حوسییەکان، ٣ درۆنی ئێران تێکشکێنراون

سوپایی ئەمریکا ڕایگەیاند لە بەرامبەر حوسییەکانی یەمەن، کە هەڕەشە لە بازرگانی دەریایی سور دەکەن، هەندێک ئۆپراسیۆنی سەربازییان ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا ١٠ درۆنی حوسییەکان و بەگشتی ١٣ درۆن تێکشکێنراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٨:٣٠ حوسییەکان کە پشتوانی ئێرانیان هەیە، موشەکێکی بالیستی دژە کەشتیەکیان بە ئاڕاستەی کەنداوی ئەدەنە تەقاندوە و موشەکەکە لە لایەن کەشتی سەربازی 'یو ئێس ئێس جارنی' تەقێنرایەوە".

هەروەها جەنتجۆم  فەرماندە لە هێزەکانی ئەمریکا ئەوەی خستۆتەڕوو کە ٣ فڕۆکەیی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان خستۆتەخوارەوە. بەڵام ڕانەگەیاندراوە کە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ چەک بوون یاخود نا.

بە گوێرەی پنتاگۆن، لە ١٩ی تشرینی یەکەمەوە، حوسییەکان، زیاتر لە ٣٥ جار هێرشیان کردۆتە سەر ئەو کەشتیەکان و  ئاستەنگی هاتووچۆیی بازرگانی لەو هەرێمە دروستکردوە.