ئەمریکا لە یەمەن بۆردوومانی حوسییەکانی کرد
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حوسییەکان هێرشیان کرد سەر کەشتیەکی بازرگانی لە دەریای سوردا، گورزی سەربازییان لە دوو جێگەی حوسییەکان وەشاندوە.
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حوسییەکان هێرشیان کرد سەر کەشتیەکی بازرگانی لە دەریای سوردا، گورزی سەربازییان لە دوو جێگەی حوسییەکان وەشاندوە.
فەرماندەی سوپای ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنتجۆم لەسەر ماڵپەڕی دیجیتاڵی ئێکسی تایبەت بەخۆی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا لە ناوەندی کۆنترۆڵەوە دوو کەشتی و ناوەندێکی فەرماندەی حوسییەکانی بۆردوومانکردووە و بەتەواوی لەناوی بردوون.
هەر ئەو پلەدارە سەربازییەی ئەمریکا ڕۆژی پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە ٨ فرۆکەی بێفرۆکەوانی حوسییەکانیان خستووتە خوارەوە.
پێشتر ئاژانسی ئاسایشی دەریایی شانشینی یەکگرتوو ڕایگەیاندبوو، هەفتەی ڕابردوو کەشتیەکی بارهەڵگری بارزگانی لە لایەن حوسییەکانەوە کراوەتە ئامانج و لە دەریای سوردا ژێرئاو کەوتووە.