ئەنجوومەنی دەست دانی ژنان: ٤ی نیسان ژیانێکی نوێیە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجوومەنی ژنانی دەست دان کە لەوێ تیکۆشان دەکات، لە ٤ی نیساندا لەگەڵ منداڵان چیرۆکی منداڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانی خوێندەوە.

ئەنجوومەنی دەست دانی ژنان

ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی دەست دان ڕایانگەیاند کە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ بە مانای ژیانێکی نوێیە. لە میانی پیرۆزباییەکەدا چالاکیی فیلم و میوزیک و نیگارکێشان لەگەڵ منداڵان بەڕێوەچوو. دلیبەر چرای، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی دەست-دان، قسەی کرد و وتی: "مانا و گرنگی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر، بۆ گەلی کورد زۆر واتا دارە. وەک ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی بەرلین لەدەست دان، بڕیارماندا چالاکییەکەمان لەگەڵ منداڵان بەڕێوە ببەین."

"ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازادی ئێمەیە"

دلیبەر چرای ڕایگەیاند، ئەم چالاکییە بۆ ناسینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و ژیانی بەنرخیە بە منداڵان و تی: "ئەلبوومێکمان لە چیرۆکی منداڵی ڕێبەر ئاپۆ و وێنەکانی دروستکردووە. بەو پێیەی نەمانتوانی بچینە سروشتی کوردستان، لەگەڵ منداڵەکان لە باخچەی کۆمەڵەکەمان لە بەرلین نەمام و تۆومان بەم بۆنەوە چاند. دەمانەوێت ساڵی داهاتوو لەگەڵ ڕێبەرایەتیمان یادی لەدایک بوونی بکەینەوە.

 

چرای لە کۆتایی وتارەکەی وتی: "ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازادی منداڵانی کوردستانە."