ئێران ٩ کەسی تری لە سێدارەدا

ڕاگەیاندرا لە ئێران ٩ کەس کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر حوکمدرابوون، لە سێدارەدران.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرنا سزای ٩ کەس کە تۆمەتباربوون بە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و دادگایکرابوون و سزادران، لەسێدارەدران.

بەپێی هەواڵەکە ٣ کەس لەوکەسانە "ڕۆژانی ڕابردوو" لە زیندانێکی پارێزگای ئەردەبیل، بە تاوانی " بازگانیکردن بە مادەی هیرۆین و ئەفیون" لە سێدارەدراون.

ئێرنا ڕایگەیاند کە ٦ کەسی تر بەتاوانی بازگانیکردن بە "متامفتامین،هیرۆین و ماریگوانا" لەسێدارەدراون.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی  ٢٠٢٣ دا ٨٢٣ کەس لە ئێران لە سێدارەدراون.