ئیسرائل ئۆفیسی حەماسی لە بەیروت کردە ئامانج

ڕاگەیاندرا ئیسرائیل بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، ئۆفیسێکی سەر بە حەماسی بۆردومانکردوە.

بە گوێرەی ئاژانسی وەتەنیەی لوبنانی، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئیسرائیلی جێگەیەکی حزبوڵای لە لە باشوری بەیروت بۆردومانکردوە. لە هێرشەکەدا بەلایەنی کەمەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

زانراوە چەند کەسێک کوژراون، لەنێویاندا یەکێک لە بەرپرسانی حەماس ساڵەح عاروری کوژراوە. حەماس بە ڕاگەیاندراوێک کوژرانی بەرپرسەکەی پشتڕاست کردەوە.